?>

توركیا ده‌یه‌وێت هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا داگیر بکات

توركیا ده‌یه‌وێت هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا داگیر بکات

پەرلەمانتارێكی فه‌تح رایدەگەیەنێت کە توركیا ده‌یه‌وێت هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محه‌مه‌د شه‌به‌كی لە لێدوانێكدا بۆمیدیا عێراقییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، توركیا ده‌یه‌وێت سێگۆشه‌ی سنوری نێوان عێراق، توركیا ، سوریا بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و له‌ئێستاشدا خواستی كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وای هه‌یه‌‌.

بەوتەی ئەوپەرلەمانتارە، توركیا پەكەكە ده‌كاته‌ بیانوو بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شه‌نگال، له‌كاتێكدا ئه‌و هێزه‌ له‌ شه‌نگال نه‌ماون و له‌ مه‌خمور و هه‌ولێریش ژماره‌یان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق ده‌ستوه‌ردان نه‌كات و هه‌نگاوه‌كانیان رانه‌گرێت، شه‌نگال داگیرده‌كرێت". 

پەرلەمانتارەكەی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات حەختی لەوەشكردەوە، توركیا كار بۆ كۆنترۆڵكردنی تاكه‌ خاڵی سنوری نه‌ینه‌وا ده‌كات تا له‌ ڕوی ئابورییه‌وه‌ عێراق بچه‌وسێنێته‌وه‌.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش