?>

ترامپ 8 جار سەختیی لە من کرد/ چاوەدێرانی ئاژانس لە ئیران دەرناکرێن

ترامپ 8 جار سەختیی لە من کرد/ چاوەدێرانی ئاژانس لە ئیران دەرناکرێن

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێمە هیچ چاوەدێرێکی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی لە ئێران دەرناکەین، وتی: ئێمە نامانەوێت بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بێ چاوەدێر بێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی وەزیران وتی: هەر ئەو جۆرە کە چەندین جاریش وتوومانە بەرنامەی بەرگری ئێران چێ کردنی چەکی ناڤۆکی هیچ جێگایەکی نییە و ئێران نایەوێت چەکی ناڤۆکیی هەبێت و کەلکی لێ وەربگرێت.

ڕۆحانی وتی: کاتێک کە ترامپ بە گوشاری ئیسرائیل و عەرەبستان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووە دەرەوە، ئێمە چووینە نەتەوەیەکگرتووەکان و لە یەکەم ڕۆژی کۆبوونەوەی گشتی، دوای لێدوانی ترامپ، ناوبراو 8 جار سەختیی لە من کرد و دەیەویست لەگەل من دیدار بکات و من هەر هەشت جارەکە ڕەتم کردەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران درێژەی دا: ئەورووپا ئەوە بزانێت ئەگەر بمانویستبا لە سەر پرسی مووشەک و ناوچەکە دانوستان بکەین، ترامپ هەر لە سەرەتاوە دەگەڕایەوە سەر رێککەوتنی ناڤۆکی، کەواتە دووبارە لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی دانوستان ناکەین.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئێمە هیچ چاوەدێرێک لە ئێران دەرناکەین، وتی: ئەگەر بەرپرسی گشتی ئاژانسی ئەتۆمیش بیەوێت بێتە تاران و دانوستان بکەین، ئێمە قبووڵی دەکەین. ئێمە نامانەوێت بەرنامەی ناڤۆکیمان بێ چاوەدێری بێت. ئەگەر کەسێک بڵێت چاوەدێران دەردەکەین واتا بەدوای چەکی ناڤۆکین. پرۆتۆکۆلی پەیوەستی شتێک سەرتر لە ڕێكکەوتنی ئاساییە.

حەسەن ڕۆحانی جەختی کرد: دیمۆکراتەکان لە ئەمریکا هەزاران جار وتوویانە کە سیاسەتی زیاترین گوشار لە سەر ئێران هەڵە بووە و وەڵامدەر نەبووە. هیچ ڕێگایەک بۆ ئەمریکا جگە لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: کێشەیەک کە لە ئەم نێوانەدا هەیە، گەمارۆ ستەمکارانەکانە. گەمارۆکان هەڵبوەشێننەوە، ئیدی کێشەکان تەواو دەبن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش