?>

تاڵیبان: 85%ی خاکی ئەفغانستانمان کۆنتڕۆڵ کردووە

تاڵیبان: 85%ی خاکی ئەفغانستانمان کۆنتڕۆڵ کردووە

شاندی بزووتنەوەی "تاڵیبان" کە بە سەردانێک لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیایە جەختی کردەوە، بزووتنەوەکە توانیویەتی کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر 85% خاکی یٔەفغانستان بسەلمێنێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وێنێ هەینی، شەهابەدین دیلاوەر، گوتەبێژی بزووتنەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی، یٔەفغانستان بە شێوەیەکی دڕندانە بۆ ماوەی 20 ساڵ بە دەست داگیرکەرەوە دەیناڵاند. جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی بەرهەڵستکاری و خەبات بۆیٔەوەی یٔەمریکا و وڵاتانی دیکە دان بە مافەکانیاندا بنێن لە دیاریکردنی چارەنووسیان.

دیلاوەر، رایگەیاند، بزووتنەوەکە هەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ زامنکردنی نەبوونی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەسەر خاکی یٔەفغانستان.

ئەمریکا بڕیاریداوە ھێزە سەربازیەکانی لە خاکی ئەفغانستان بباتە دەرەوە و بە بڕوای چاودێران ، ئەو بڕیاەی ئەمریکا بە مانای شکستی ھێنانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستانە . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*