?>

تالیبان: ھیچ شارومەندێکی ئەفغانستان نابێ وڵات بەجێ بھێڵێ

تالیبان: ھیچ شارومەندێکی ئەفغانستان نابێ وڵات بەجێ بھێڵێ

وتەبێژی تالیبان وتی: ھیچکام لە شارومەندانی ئەفغانستان نابێ وڵات بەجێ بھێڵن، چونکو ھیچکامەیان بەرەوڕووی ھیچ کێشەیەک نین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبان لە وتووێژێک دا لەگەڵ تەلەفزیۆنی «ئێن، ئێچ، کەی»ی ژاپۆن وێڕای دڵنیا کردنەوە لە زیان نەگەییشتن بە ھیچکەسێک ، وتیشی:  ئێمە سیمایەکی تازە بە خەڵکی ئەفغانستان پیشان دەدەین ھەتا بەرامبەر بە داھاتووی وڵاتەکەیان گەشبین بن.

ناوبراو وێڕای ڕخنەگرتن لە ھەڵس و کەوتی ئەمریکا، جەختی کرد کە ئەم وڵاتە بۆی نییە لە قەڵەمڕەوی ئەفغانستان ھێرشی سەربازی ئەنجام بدات.

بەرلەمەش ، «زەبیحوڵڵا موجاھید» لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ یۆرۆنیوز، وێڕای بە زۆردڵتەزێن ناوبردنی ھێرشی خوێناویی ئەم دواییەی فڕگەی کابۆل، ھێزەکانی ئەمریکای بە خەتاباری سەرەکیی ڕووداوەکە ناساند بوو.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*