?>

تالیبان: لەگەڵ خوێندنی ئافرەتان و کچان ھیچ کێشەیەکمان نییە

تالیبان: لەگەڵ خوێندنی ئافرەتان و کچان ھیچ کێشەیەکمان نییە

تالیبان ڕایگەیاند: خوێندن مافی ڕەوای ئیسلامی و یاسایی ئافرەتانە لە ئەفغانستاندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «نوروڵڵا مونیر» سەرپەرشتی وەزارەتی مەعاریفی تالیبان لەم برەیەوە وتوویەتی: ھەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی تەواوی کچانی ئەفغانستان بۆ قوتابخانەکان ھەروا بەردەامە.

بە قسەی «مونیر» بۆ خوێندنی ئتافرەتان لە ئەفغانستاندا دەبێ گەڵاڵەیەک لە ئارادا بێت و فێرکاری لە کۆمەڵگایەکی ئیسلامی دا دەبێ لە چوارچێوەی ئیسلامیش دا بێت.

سەرپەرشتی وەزارەتی مەعاریفی تالیبان وتیشی: ڕابەران و زانایانی ئایینی خەریکی کار کردنن لە سەر گەڵاڵەیەکی تۆکمەو تەواو لە بارەی خوێندنی ئافرەتانەوە لە ئەفغانستان، بە جۆرێک کە لەگەڵ کلتووری ئەفغانستان و شەریعەتی ئیسلامی دا ھاوتەریب بێت.

بەرلەمەش «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبان وتبووی کە تالیبان لایەنگری چالاک بوونی کاریگەرترو کاراتری ئافرەتانە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*