?>

تالیبان : دانوستانەکانی وەزیری دەرەوەمان لە گەڵ ئێران بنیاتنەر بوو

تالیبان : دانوستانەکانی وەزیری دەرەوەمان لە گەڵ ئێران بنیاتنەر بوو

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی کاتیی ئەفغانستان دیدار و وتووێژەکانی ئەمیرخان موتەقی سەرپەرشتی ئەم وەزارەتخانە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە باش و بنیاتنەر زانی .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەفیز زیا ئەحمەد جێگری وتەبێژی وەزارتی دەرەوەی ئەفغانستان لە بارەی دیداری رۆژی یەکشەممەی ئەمیرخان موتەقی لە گەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەەوەی ئێران لە تاران رایگەیاند ، لەم دیدارەدا سەبارەت بە پرسە ئابووریە دوو قۆڵیەکانی نێوان ئێران و ئەفغانستان وتووێژ کرا .

 بەپێی ئەم رایۆرتە پێوەندیی بازرگانی ، تیجاری ، لێکەوتەی نەوتی ، ترانزیت و پرسە ئاسایشیەکان بە شێوەی پۆزەتیڤ و بنیاتنەر تاووتوێ کران .

حەفیزوڵڵا زیا ئەحمەد هەروەها گوتیشی ، دوو لایەن ، ئەفغانستانیان وەک پردێکی هەناردە نێوان وڵاتانی ئاسیای ناوەندیی و باشووری ناوبرد کە لەم رێگایەوە ئێران دەتوانێ بۆ وڵاتانی ناوچەکە هەناردەی هەبێت .

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*