?>

تالیبان: دامەزراوە سەربازییەکان مافی چالاکیی دادەڤانییان نییە

تالیبان: دامەزراوە سەربازییەکان مافی چالاکیی دادەڤانییان نییە

بەرپرسانی تالیبان لە ویلایەتی «دایکەندی» ی ئەفغانستان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی دەست پێ بوونی چالاکیی دادگەکان لەم ویلایەتە، دەرکردنی بڕیاری دادەڤانیی لە دامەزراوە سەربازییەکان قەدەغە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەبدولکەریم موحەممەدی» سەرۆکی تازەی دادگەی ویلایەتی دایکەندی ڕۆژی چوارشەممە وتی: چالاکیی دادگەکان لە ناوەندو ولسوالییەکانی دایکەندی و ڕەوتی ڕاگەییشتن بە دۆسیە مافەوانی و مەدەنی و جەزاییەکان دەستی پێ کراوەو خەڵک دەتوانن بۆ پێ و شێن گرتنی سکاڵاکانیان سەردانی ئەم شوێنانە بکەن.

«موحەممەدی» وێڕای پێداگری لە سەر دەستوەرنەدانی تەواوی دامەزراوە دەوڵەتییەکان لە کاروباری دامەزراوە دادەڤانییەکان وتی: سەرکردایەتیی تالیبان لێخۆشبوونی گشتیی ڕاگەیاندووەو ھیچ دامەزراوەو کاربەدەستێکی لەشکری بۆی نییە خەڵک بە بیانووی جۆربەجۆر بخاتە بەر لێپێچینەوەو سوکایەتی کردن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی دایکەندی لە نەبوونی فەرمانگەیەکی ڕوون بۆ کاروباری دادەڤانی وەزاڵە ھاتوون و باسی ئەوە دەکەن کە لە دەستەڵاتی تالیبان دا ھەر فەرمانگەیەک بە جیا لە بارەی بابەتگەلی دادەڤانییەوە بڕیار دەر دەکات.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*