?>

تازەترین گۆڕانکارییەکانی کازاخستان

تازەترین گۆڕانکارییەکانی کازاخستان

«قاسم ژەمەرات توکایێف» سەرۆک کۆماری کازاخستان، «عەلی خان ئیسماعیلۆف»ی کرد بە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «قاسم ژەمەرات توکایێف» سەرۆک کۆماری کازاخستان، دوێنێ سێ شەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کەبەشێوەی ڕاستەوخۆ لەتەلەفزیۆنی دەوڵەتیی ئەم وڵاتە بڵاو بووەوە،«عەلی خان ئیسماعیلۆف»ی  وەک سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیاری کرد.

«ئیسماعیلۆف»ی ٤٩ ساڵان لە دەوڵەتی پێشوودا کە «توکایێف» حەوتەی ڕابردوو لە جەنگەی بشێوییەکانی ئەم وڵاتە ھەڵیوەشاندەوە، جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران بوو.

لەو ٨٩ نوێنەرەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کازاخستان ھەر ھەموویان دەنگی متمانەیان دا بە «عەلی خان ئیسماعیلۆف»

دەوڵەتی تازەی کازاخستان داگری ١٦ وەزیرە کە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی متمانەیان پێ دراو ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەتیان بەڕێوە برد.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*