?>

بە بێ دڵنیا بوون لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هیچ هەنگاوێک هەڵناگرین

بە بێ دڵنیا بوون لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هیچ هەنگاوێک هەڵناگرین

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکا بە کارەکانی سەرۆک کۆماری پێشوویەوە ئیدی جێ متمانە نییە و بە بێ دڵنیا بوون لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هیچ کارێکی نوێ ناکەین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیسحاق جەهانگیری ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئابووری خۆڕاگری پارێزگای کوردستان لە سنە وتی: دوژمن بە سەپاندنی گەمارۆ پێی وابوو ئابووری ئێران و هەموو ئێران تێکدەچێت بەڵام ئێران لە بەرانبەر هیچ کات لاواز نەبووەوە و تێکشکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی یەکێک لە ئەو نواندنانەی هێز بوو.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار وتیشی: ئێستا تەنیا ڕێگای لۆژیکی گەڕانەوەی  ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکییە و ئێمەش بە دڵنیا بوونەوە لە ڕاستی و دروستیی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی چونکوو ئێران تەنیا وڵاتێک بوو کە پابەندی بەڵێنەکانی لە ئەو رێککەوتنە بوو.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی کردە سەر نیگەرانییەکانی خەڵک و بەرپرسانی کوردستان و وتی: ئایین و ئێتنیک بۆ بەرپرسایەتییەکان نابێت ببێتە بنەمای جیاوازییەکان.

جەهانگیری لە درێژەدا لەسەر ڕێکخستنی دۆخی کۆڵبەرەکان جەختی کرد و وتی: شیاوی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە کە هاووڵاتیانی کۆڵبەری بکەن چونکوو وڵاتێکی هەژار نین.

ناوبراو زیادی کرد: سێ هەزار ملیار تمەن لە داهاتی دەوڵەت بۆ یارمەتی بە کۆڵبەرەکان تەرخان کراوە کەواتە بەرپرسانی پارێزگای کوردستان ئەبێ لەو بارەوە هەوڵی زیاتر بدەن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش