?>

بەیاننامەی کۆبوونەوەی وەزیرانی ٦ وڵاتی دراوسێی ئەفغانستان

بەیاننامەی کۆبوونەوەی وەزیرانی ٦ وڵاتی دراوسێی ئەفغانستان

وەزارەتی کاروباری دەروەی پاکستان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی ھاوبەشی کۆبوونەوەی ئۆنلاینی وەزیرانی دەرەوەی ٦ وڵاتی دراوسێی ئەفغانستان بە ئامادە بوونی ئێران ڕایگەیاند: جەماوەری ئەفغانستان لە ئێستادا دەبێ داھاتووی خۆیان دیاری بکەن و ھەرچەشنە گەڵایەکی ئاشتی بە گوێرەی خواست و ئارمانجەکانی ئەوان بێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی کاروباری دەروەی پاکستان شەوی ھەینی بەیاننامەی ھاوبەشی کۆبوونەوەی ئۆنلاینی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری  ئیسلامیی ئێران، چین، تاجیکستان، تورکمەنستان و ئوزبەکستانی  به میوانداریی وزیری دەرەوەی پاکستان بڵاو کردەوە. لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: وەزیرانی دەرەوەی ئەم ٦ وڵاتە لە کەشێکی تژی لە ھاوبیروڕایی و لێک گەییشتن دا وێڕای ئاماژە کردن بە کشانەوەی تۆکمەوتەواوی ھێزی بیانی لە ئەفغانستان جەختیان کردووە کە، جەماوەری ئەفغانستان لە ئێستادا دەبێ داھاتووی خۆیان دیاری بکەن و ئەم ھەنگاوە دەبێ لە کردەوەدا یارمەتیی ئاشتیی ئەفغانستان بدات. ئەم ڕەوتەش دەبێ لەژێر کۆنترۆڵی جەماوەری ئەفغانستان لە ئاراستەی ئاسایشت و ئاشتەوایی نیشتیمانی دا بێت.

لە درێژەی ئەم بەیاننامە ھاویبەشەدا ھاتووە: وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەمەی کە ئەو گۆڕانکارییانەی لە ئەفغانستاندا بەدی ھاتووە جارێکی تر ئەوە دەسەلمێنێ کە ئەم وڵاتە ھیچ ڕێگاچارەیەکی سەربازیی بۆ نییە، لە سەر گرینگایەتیی ھاتنە ئارای داڕشتێکی سیاسیی ھەمەلایەنەو گشتداگر لە ئەفغانستاندا بە بەشداریی تەواوی ھۆزو ئەتنەکان پێداگری دەکرێت.

بەشدارانی کۆبووەوەکە ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ بە داکۆکی لە ئەفغانستان لە بواری گەشەی ژێرخانە کۆمەڵایەتی، ئابوورییەکان و  گەیاندنی یارمەتیی گرینگی ئابووری و مرۆڤ دۆستانە بە جەماوەری ئەم وڵاتە ئەرکی چەسپاندنی ئاشتی لە ئەفغانستان و بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتە بە ئەستۆ بگرن، داوایان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییش کرد کە پشتی جەماوەری ئەفغانستان چۆڵ نەکەن. 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License