دوای دیداری دوێنێی رافائیل گروسی لەگەل بەرپرسانی ئێرانی، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران و بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لەسەر هاوکاری و متمانەی بەرانبەر کە بووە هۆی دەرکرانی بەیاننامەی هاوبەش لە 5 ی خەرمانانی 1399 لە تاران و گرینگایەتی بەردەوام بوونی هاوکاری و متمانەیان بیر هێنایەوە و جەختیان کرد.
ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران، ئاژانسی ئاگادار کردەوە کە بە مەبەستی پابەند بوون بە یاسای پەسەندکراوی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە ژێرناوی " هەوڵی ستراتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پارێزەری لە بەرژەوەندی گەلی ئێران، ئێران بەڕێوەبردنی هەوڵی خۆخواز، ئەو جۆرە کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هاتووە، لە پێنجی ڕەشەممەی 1399 ەوە ڕادەگرێت.
بە لەبەرچاوگرتنی بابەکانی سەرەوە و بە مەبەستی بەردەوام بوونی چالاکییەکانی تاقی دڵنیا بوونەوە و چاوەدێری ئاژانس، ڕێکخراوی ناڤۆکی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی لەسەر بابەتەکانی خوارەوە ڕێککەوتن:
1. ئێران پابەند بوونی بە بەریوە بردنی تەواو و بێ سنووری ڕێککەوتننامەی گشتی پادمانی خۆی لەگەڵ ئاژانس، وەکوو رابردوو، درێژە دەدات.
2. ڕێککەوتنێکی تەکنیکی دوولایەنەی کاتی، تەبا لەگەڵ یاسا، کە بە هۆیەوە ئاژانس بە چالاکییە زەروورییە دڵنیابوونەوەکان و چآوەدێری خۆی (بە پێی پێڕستی تەکنیکی پەیوەست) بۆ ماوەی سێ مانگ درێژە دەدات.
3. ئاوڕدانەوەی بەردەوامی ئەو ڕێککەوتننە بە ئامانجی دڵنیا بوونەوە لە گەییشتن بە ئامانجەکانی.
342/