?>

بەڕێوەچوونی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ ڕاگیرا/هاوکاری لەگەڵ ئاژانس لە ئاستی پادمانە

بەڕێوەچوونی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ ڕاگیرا/هاوکاری لەگەڵ ئاژانس لە ئاستی پادمانە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە پەسەند کراوی مەجلیس بۆ ڕاگیرانی بەڕێوەچوونی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕاگیرا، وتی: پەسەند کراوی ئەم دواییەی مەجلیس ئیزنی هاوکاری لەگەل ئاژانس زیاتر لە پادمان ناداتە ئێمە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەبارەت بە بەڕێوە بردنی پەسەند کراوی مەجلیسی شوورای ئیسلامی سەبارەت بە ڕاگیرانی بەڕێوەبردنی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ، وتی: لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ئەو یاسایە بەڕێوە چووە.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە لە 27 ڕێبەندانەوە بە شێوەی فەرمی بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیمان ڕاگەیاند کە لە سەرلەبەیانی 5 ی ڕەشەممەوە یاسای مەجلیس لە ئەو بارەوە بەڕێوە دەچێت و هەر بۆیە بەڕێوە چوونی ئەو یاسایە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە.

زەریف جەختی کرد: پادمان، بەڵێنی ئێرانە و پەسەندکراوی ئەم دواییەی مەجلیسیش ئیزنی هاوکاری زیاتر لە ئەو ئاستە ناداتە ئێمە و ئەوە بەو مانەیەیە کە هاوکاری ئێمە لەگەڵ ئاژانس درێژەی هەیە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش