"فرێدریک دال" وتەبێژی بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی وتی: رافائێل گەرووسی سەردانی تاران دەکات.
به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دال مەبەست لەم سەفەرەی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ درێژە دان بە دەرخستنی ڕاستبێژی ئێران لە لایەن ئاژانسەوە ڕاگەیاند.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵدەریی مێهری ڕاگەیاندووە ئەگەری زۆرە سەفەری ڕافائێل گەرووسی بۆ تاران حەوتەی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
شیاوی ئاماژەیە بڕیاری ئێران بۆ چوونە دەرەوە لە پرۆتۆکۆلی پاشکۆ، بە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیندرا و پاشان هەواڵی سەفەری ڕافائێل گەرووسی لە میدیاکانەوە بڵاوبووەوە.