?>

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی گەیشتە تاران

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی گەیشتە تاران

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی و وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە تاران .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رافایێل گەرووسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ئێوارەی دوشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵادا بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ محمەد ئیسلامیی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە تاران و لە سەرەتای گەیشتنی ، لە لایەن بەھرووز کەمالوەندی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی پێشوازیی لێکرا . 

وتووێژ لە بارەی چوارچێوەی دیاریکراوی ھاریکاریەکانی نێوان رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی وەک تەوەری وتووێژی گەرووسی لە گەڵ کاربەدەستانی ئێرانی راگێندراوە . 

 بە پێی ئەم راپۆرە ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران سبەی بەیانیی پێکەوە دیدار و وتووێژ دەکەن . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*