?>

بەشداریی ڕووسیا لە نەریتی سوێندخواردنی دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان

بەشداریی ڕووسیا لە نەریتی سوێندخواردنی دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان

وە زیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەگەر مۆسکۆ بانگێشتنی نەریتی سوێند خواردنی دەوڵەتی تازەی کابۆل بکرێت، بەشداریی تیادا دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە دەربڕینی ئەمەی کە تەنیا دەوڵەتێکی گشتداگر دەتوانێ ببێتە ھۆی دامەزرانی سەقامی سیاسی و گوێزرانەوەی ئەم دۆخەی ئێستا بۆ ژیانێکی ھێورو ئەرخەیان، وتیشی: ئەگەر دەوڵەتی داھاتووی ئەفغانستان داگری چین و لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە بێت، مۆسکۆ ئامادەیە داکۆکیی لێ بکات.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێنج شەممەی ڕابردووش ڕایگەیاند بوو کە، ناکۆکییە نێوخۆییەکان لە ئەفغانستان دەبێ لە ڕێگای دانوستانەوە و بە ئاشتیانە چارەسەر بکرێت.

لە ھەل و مەرجێکدا کە تالیبان بە سەر زۆربەی ئەفغانستاندا زاڵ بووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە بە فەرمی ڕابگەیەندرێت.

کۆمەڵێک لە کارناسان ئاڵۆزی و پێکدادانەکان لە دۆڵی «پەنجشیر» بە ھۆکارێکی دواکەوتنی دامەزرانی دەوڵەتی داھاتووی کابۆل دەزانن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License