?>

بەرھەم ھێنرانی گوللەی زیرەک لە لایەن ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

بەرھەم ھێنرانی گوللەی زیرەک لە لایەن ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

فەرماندەری ھێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی بەرھەم ھێنانی گوللەی زیرەکی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمیری سەرتیپ «کیومەرسی حەیدەری» فەرماندەری ھێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرنجدانی ھێزی مرۆڤیی بەتوانا، دەبێتە ھۆی جوڵەو لێھاتووبی لە ئاستی یەکە سەربازییەکاندا، وتیشی: لە بواری زرێیی، تۆپخانەو کۆپتەر گوللـەی زیرەکمان بەرھەم ھێناوە.

ئەمیری سەرتیپ «کیومەرسی حەیدەری» وتیشی: لە بواری بەرھەم ھێنانی پارچە، کارگەکانی «شەھید زەڕھەرەن» و لە بواری بەرز کردنەوەی ئاستی کوالیتی کۆپتەرەکانیش پیشەسازیی «یا عەلی»مان وەڕێ خستووە کە ئەمڕۆکە بە واتا ڕاستەقینەکەی خۆبژیوی لە گۆڕەپانی بەرھەمھێنانی پارچەکان لە بواری زرێیی و تۆپخانەو کۆپتەر بە خۆمانەوە دەبینین.

فەرماندەری ھێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: بنەمای سەرکردایەتی لە ھێزی وشکانیی ئەرتەش دا لە سەر سێ بناغەی ویلایەتمەندی، تەوەرەی دادگەری و شایستە سالارییە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*