?>

بەرگریی ئاسمانیی سوریا بەرپەرچی موشەکەکانی رژێمی زایۆنی دایەوە

بەرگریی ئاسمانیی سوریا بەرپەرچی موشەکەکانی رژێمی زایۆنی دایەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵ رایانگەیاند بەرگریی ئاسمانیی سوریا لە پارێزگەی حەما بەرپەرچی چەندین موشەکی رژێمی زایۆنیی داوەتەوە .

فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی بەینابەین بە پێشێلکردنی سنووری ئاسمانیی لوبنان یان لە رێگەی بەرزاییەکانی جەولانەوە بەرەو ئامانج گەلێک لە رۆژھەڵات و باکووری رۆژاوای سوریا پەلاماری موشەکیی ئەنجام ئەدەن . ھێزەکانی ئاشتی پارێزی رێکخراوی نەتەوەکان جێگیر لە لوبنان بە جاران راپۆریانداوە رژێمی زایۆنی رۆژانە بڕیارنامەکانی رێکخراوی نەتەوەکان پێشێل دەکەن . 

ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا رایگەیاندووە دەستدرێژیی رژێمی زایۆنیی بۆسەر مەسیاف درێژەی ھەیە و بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە رێگای لە زۆربەی موشەکەکان گرتووە لە ئامانج بدرێن . 

 کەناڵی ئەلئەخباریەی سوریاش راپۆریدا یەکێک لە موشەکەکان لە کێڵگەکانی دەوربەری حەما کەوتووەتە خوار کە بووەتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە . 

حکومەتی سوریا بە جاران رایگەیاندووە رژێمی زایۆنی و ھاوپەیمانانی ناوچەیی و رۆژاوایی ئەم رژێمە لەو گروپە تەکفیریانەی لە دژی حکومەتی سوریا شەڕ دەکەن ، داکۆکی دەکەن . 


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*