?>

بەرهەم ساڵح: هیچ جۆرە پێوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە

بەرهەم ساڵح: هیچ جۆرە پێوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە

سەرۆک کۆماری عێراق لە لێدوانێکدا بە ڕاگەیاندنی پابەندیی بەغدا بە بەرگریی لە ئامانجەکانی فەلەستین جەختی کرد کە ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە بە بێ بەفەرمی ناسینی مافی ڕەوای گەلی فەلەستین نایەتە دی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق شەوی یەکشەممە لە لێدوانێکدا هەر جۆرە پێوەندیەکی نێوان بەغدا و ڕژێمی زایۆنیی ڕەت کردەوە.

بەرهەم ساڵح لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە، وتی: عێراق پابەندی بەرگری لە ئامانجەکانی فەلەستین و مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلی ئەو وڵاتەیە. ئاسایشی ناوچەکە بە بێ بەفەرمی ناسینی مافی ڕەوای گەلی فەلەستین نایێتە دی.

سەرۆک کۆماری عێراق لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی دا وتی: پرسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە هیچ لەونێک لەلایەن ئێمەوە لە ئارادا نەبووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License