?>

بەخشرانی باڵاترین میدالیای دەوڵەتی تاجیکستان بە کەسایەتییە ئەفغانییەکان

بەخشرانی باڵاترین میدالیای دەوڵەتی تاجیکستان بە کەسایەتییە ئەفغانییەکان

سەرۆک کۆماری تاجیکستان بە دەرکردنی فەرمانێک باڵاترین میدالیای دەوڵەتیی ناجیکستانی بە «بورھانەددین ڕەببانی» سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئەفغانستان و «ئەحمەد شا مەسعود» پاڵەوانی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە بەخشی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە فەرمانەکەی «ئیمامعەلی ڕەحمان» سەرۆک کۆماری تاجیکستاندا ھاتووە: میدالیای «ئیسماعیل سامانیی پلەیەک» بە شانازیی سیھەمین ساڵگەڕی سەربەخۆیی تاجیکستان بە پڕۆفیسۆر «بورھانەددین ڕەببانی» و «ئەحمەد شا مەسعود» لە بەر نێوەندگری بۆ بەرپاکرانی دانوستان لە نێوان تاجیکەکان لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٣ ھەتا ١٩٩٦ و پشکی گەورەیان لە ڕەوتی سەربەخۆیی ئاشتی لەم وڵاتەدا پێشکەش دەکرێت.

میدالیای «ئیسماعیل سامانی» باڵاترین خەڵاتی دەوڵەتیی تاجیکستانە و بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە کەسانی شیاوو لە بەر خزمەتی ناوازەیان پێشکەش دەکرێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*