?>

بۆرێل: ڕووسیا جیهان دەخاتە مەترسی برسێتیەوە

بۆرێل: ڕووسیا جیهان دەخاتە مەترسی برسێتیەوە

جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی: ڕووسیا بە ڕێگریکردن لە بارکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا و سنووردارکردنی هەناردەکردن، جیهان دەخاتە مەترسی برسێتیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، ڕووسیا و ئۆکرانیا گەورەترین دابینکەری دانەوێڵە و پێداویستی ئاژەڵ و تۆوی ڕۆنن لە جیهان دا و داخستنی بەندەرەکانی ئۆکرانیا لەگەڵ سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا لە دوای ھێرشی روسیا بۆسەر ئۆکراین، ڕێگری لە وڵاتانی هەژار کردووە دەستیان بەو بەرهەمانە بگات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بۆرێل وتی: ئێمە ئامادەین لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانمان کاربکەین بۆ ڕێگریکردن لە هەر کاریگەرییەکی نەخوازراو لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی.

بە وتەی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ڕووسیا دەریای ڕەشی کردووە بە ناوچەیەکی جەنگ و ڕێگری لە بارکردنی دانەوێڵە و پێداویستییەکانی ئۆکرانیا کردووە، هەروەها باجی لەسەر هەناردەی دانەوێڵەکانی سەپاندووە.

ئاناتۆلی ئەنتۆنۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا پێشتر لە ڕۆژنامەی "ناشناڵ ئینتێرست"دا نووسیبووی: گەمارۆکانی ڕۆژئاوا بۆتە هۆکارێکی گرنگی نەخوازراو لە قەیرانی خۆراک دا، بەڵام ڕۆژاوا بڕیاری داوە بە تەنیا ڕووسیا بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و وزە بناسێنێ . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*