?>

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا لە ھەولێرە

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا لە ھەولێرە

«جۆزێپ بۆرێل»، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەییشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «جۆزێپ بۆرێل» به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێری ھەرێمی کوردستان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم و لەم بوارەدا یەکەم کۆبونەوەشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.

سەردانەکەی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ ھەولێر درێژە ی سەردانەکەی ڕۆژی ڕابردووی بۆ بەغدای پێتەختی عێراق و کۆبوونەەوەی لەگەڵ هەریەکە لە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و «فوئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەیە.

لەکاتی گەیشتنی «جۆزێپ بۆرێل» بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە لایەن «سەفین دزەیی» بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیس لێ کرا.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License