?>

بایدێن: کشانەوەمان تەنیا بە ئەفغانستانەوە بەرتەسک نابێتەە

بایدێن: کشانەوەمان تەنیا بە ئەفغانستانەوە بەرتەسک نابێتەە

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی ‌هێزەکانیان لە ئەفغانستان تەنها تایبەت نییە بەو وڵاتە، بەڵکو پەیوەستە بە کۆتایی هێنان بە بوونی هێزەکانیان لەدەرەوە و پێدانی دەرفەتی دیکە بەئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتانە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «جۆ بایدێن» لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر ئاماژەی بەوەکردووە: بڕیاری کۆتایی هاتنی شەڕ تەنها تایبەت نیە بەئەفغانستان،بەڵکو پەیوەستە بەپرسی کۆتایی هێنان بە ئۆپڕاسیۆنێکی گەورەتر، بۆ پێدانی دەرفەتی دوبارە رێکخستنەوە و بونیادنانەوەی ئەو وڵاتانەی کە تیایاندا سەقامگیرین.

باسی لەوەشکردوە، لەهیچ جەنگێکدا شتێک نیە بەناوی پلەیەکی کەمتر، مەترسییەکی کەمتر یان تێچویەکی کەمتر نییە. ئێستا کاتی کۆتایی هێنانە بە جەنگی ئەفغانستان، ئێمە نزیکەی ٢٠ ساڵمان لە جەنگ، بێ هیوایی قوربانیدان تێپەڕاند. ئێستا کاتی ئەوەیە سەیری داهاتوو بکەین نەک رابردوو. بۆ داهاتوی ئارام و پڕ لەئاسایشتریش باوەڕم وایە بڕیارێکی دروست و ژیرانەمان داوە، بڕیارێک کەزیاتر لە بەرژەوەندیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە.

شەوی رابردوش «جۆ بایدێن» لەبارەی کۆتایی هاتنی شەڕی ئەفغانستان وتارێکی بۆ گەلی ئەمریکا پێشکەش کرد و رایگەیاند: بەرپرسیارییەتیی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لەئەستۆ دەگرم هەرچەندە رێککەوتنەکە لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا ئەنجامدراوە، هەروەها سەرجەم راوێژکارە سەربازی و مەدەنییەکانمان لەو باوەڕەدابون کە دەبێت سەربازەکانمان لە ئەفغانستان بکشێنینەوە. ئاماژەی بەوەشکرد،هەرچەندە لەمانگی ئازارەوە چەندین هۆشداریمان دابو لەبارەی ئەفغانستانەوە، بەڵام هەڵەبووین کە وامانزانی حکومەتی ئەفغانستان دوای ئێمە دەمێنێتەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License