?>

باڵوێزی تازەی ئێران لە عێراق گەییشتە بەغدا

باڵوێزی تازەی ئێران لە عێراق گەییشتە بەغدا

«موحەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی تازەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە گەییشتە بەغداو لە لایەن کەسایەتییە عێراقییەکانەوە پێشوازیی لێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئالی سادق» ھەرکە گەییشتە عێراق لە سەر ڕێگای فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا بەرەو باڵوێزخانەی ئێران لە شوێنی یادمانی سەرکردە شەھیدەکانی خۆڕاگری «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» ھەڵوێستەیەکی بۆ کردو بە دادانی فاتێحاو دانانی باقە گوڵ ڕێزی گرت لە ڕۆحی مەزنی ئەو دوو شەھیدە.

باڵوێزی دیاری کراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا کە بڕیارە بەم زووانە نامەی مانەوەی ڕادەستی کاربەدەستانی عێراقی بکات، لە شوێنی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن ئەندامانی باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق پێشوازیی لێ کرا.

ناسێندرانی «موحەممەد کازم ئالی سادق» وەکو باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق بە سەرنجدانی پێشینەی درێژماوەی چالاکییە دیپلۆماسییەکانی لە عێراق بە شێوەیەکی بەربڵاو سەرنجی میدیا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خاوەنڕایانی عێراقی و عەرەبیی ڕاکێشاوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*