?>

بانگەشەی وەزیری نێوخۆی تورکیا لە بارەی کەم بوونەوەی ئەندامانی پەکەکە لەم وڵاتەدا

بانگەشەی وەزیری نێوخۆی تورکیا لە بارەی کەم بوونەوەی ئەندامانی پەکەکە لەم وڵاتەدا

وەزیری نێوخۆی تورکیا بانگەشەی کرد، ژمارەی چەکدارانی پەکەکە لە خاکی ئەم وڵاتە بۆ کەمتر لە ١٨٠ کەس دابەزیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سولەیمان سۆیلۆ» وەزیری نێوخۆی تورکیا وتی: لە ساڵی ٢٠١٤ ، پێنج ھەزارو ٥٥٨ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە «پەکەکە» بوون، کەچی لە ئێستادا ژمارەیان زۆر دابەزیوە.

وەزیری نێوخۆی تورکیا لە بارەی ئەو چجەکدارانی پەکەکەش کە گەڕاونەتەوە وتی: ژمارە ھەزارو ٤٣ کەس گەڕاونەتەوە و دوو ھەزارو ٧٢ کەسیش خۆیانیان داوە بە دەستەوە.

پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٨٤ی زایینیەوە دژی دەوڵەتی تورکیا چەکی ھەڵگرتووە. ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەریی کێشەی کورد لەم وڵاتەدا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێکراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس لە ژوئیەی ٢٠١٥ دا پەکی کەوت. دوای ئەوە سوپای تورکیاو چەکدارانی پەکەکە ھێرشی سەر بنکەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*