?>

باقری : حاڵەتەکانی ناکۆکیی لە دانوستانەکانی لابردنی بایکۆتەکان روو لە کەمبوونە

باقری : حاڵەتەکانی ناکۆکیی لە دانوستانەکانی لابردنی بایکۆتەکان روو لە کەمبوونە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاند ، حاڵەتەکانی ناکۆکیی لە دانوستانەکانی ڤیەنا بە تەوەری لابردنی بایکۆتە زاڵمانە و نایاساییەکانی دژی ئێران روو لە کەمبوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی باقریی کەنی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەکان لە گەڵ نوێنەرانی 1+4 گوتی ، حاڵەتەکانی ناسراو بە کەوانە کراوەکان روو لە کەمبوونە  و زۆربەی وڵاتانی بەشدار لە وتووێژەکانیش رەوتی دانوستنەکانیان بە ئەرێنی لێکداوەتەوە .

میخاییل ئۆلیانۆف نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی جێگیر لە ڤیەناش رایگەیاند ، نەک ھەر روسیا بەڵکوو لایەنەکانی دیکەش دان بەوەدادێنن کە وتووێژەکان لە حاڵی پێشکەوتندان . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*