?>

ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا: حکوومەتی داھاتووی عێراق بە تەوافوق پێکدەھێندرێت

ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا: حکوومەتی داھاتووی عێراق بە تەوافوق پێکدەھێندرێت

ئەندامی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، محەمەد سەیھود رایگەیاند کە حکوومەتی داھاتوو، بە بەشداری زۆربەی لایەنە سیاسییەکان بە تەوافوق پێکدەھێندرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد سەیھود لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە کە تا ئێستا گفتوگۆکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی داھاتووی عێراق دەستی پێ نەکردووە و گوتی: گفتوگۆ فەرمییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان دەست پێ دەکات.

ناوبراو راشیگەیاندووە کە حکوومەتی داھاتوو بە بەشداری زۆربەی لایەنە سیاسییەکان، بە تەوافوق پێکدەھێندرێت و گوتی: پێویستە بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە خولی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، بوونی ھەبێت.

ئەمەیش لەکاتێکدایە پێشتر سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کە رەوتەکەی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، زۆرترین کورسی بەدەستھێناوە داوای کردبوو کە حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتمانیی پێکبھێنرێت.

دوێنێ یەکشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە لە میانی دوو رۆژی داھاتوودا، ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*