?>

ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە

ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەرزی یاسادانانی خۆی بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردەوە و لەم هەفتەیەدا کۆدەبێتەوە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆبوونەوەی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەر دوو جێگرەکەی تایبەت بووە بەکاری دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە داهاتوودا.

ڕاشگەیەنراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار دراوە بە درێژکردنەوەی وەرزی یەکەمی یاسادانان لە خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ یەک مانگ بە پشتبەستن بە حوکمەکانی مادەی ٥٨ ی دەستووری عێراق.

هەروەها دەستەی سەرۆکایەتی بڕیاریانداوە بە ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەم هەفتەیەدا لە ڕۆژانی ١١ و ١٢-٥ کە لە کارنامەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دابنرێت و هەروەها دەنگیش بدرێت لەسەر پرۆژەی پشتیوانی بەپەلە بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و ئەندامانی لیژنەکانیش پێک بهێنرێن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*