?>

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە: پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دوو هێزی ڕەوا و یاسایی لە عێراقن

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە: پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دوو هێزی ڕەوا و یاسایی لە عێراقن

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی موقتەدا سەدر سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، وتی کە ئەو دوو هێزە لە عێراق هێزێکی ڕەوا و یاسایین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جەبار یاوەر لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر، وەک یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی شیعەی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزانەی نایاسایی وەسف کرد.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم جەختی کردەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، دوو هێزی ڕەوا و یاسایی لە عێراقن.

ناوبراو گوتیشی  دەستووری عێراق هێزی پێشمەرگەی وەک هێزی سنوورەوانی ناوبردووە و 4 یاسای تایبەت بە ئەو هێزانە هەیە و مادەی 117 ی دەستوور هێزی پێشمەرگەی بە فەرمی ناساندووە.

سەدر هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیی میلیشیا وەسف کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەیانی کردووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*