?>

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان ژیانئاوایی «خەلیفە بن زاید ئالی نەھیان»ی سەرەخۆشی کرد

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان ژیانئاوایی «خەلیفە بن زاید ئالی نەھیان»ی سەرەخۆشی کرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا ژیانئاوایی سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی سەرەخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی بە ناردنی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ «شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەھیان» وەزیری کاروباری دەرەوەی و ھاوکاریی نێونەتەوەیی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان،  ژیانئاوایی «خەلیفە بن زاید ئالی نەھیان» سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی لە دەوڵەت و نەتەوەی وڵاتی دۆست و برای میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان سەرەخۆشی کرد.

«خەلیفە بن زاید ئالی نەھیان» سەرۆکی ئەم وڵاتە ڕۆژی ھەینی لە تەمەنی ٧٣ ساڵان دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

«خەلیفە بن زاید» کوڕە گەورەی «زاید بن سوڵتان ئالی نەھیان» دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیمارات و پاشمیری ناوبراو بوو کە دوای ژیانئاوایی باوکی بوو بە دەستەڵاتداری ئەبوزەبی.

ئەنجومەنی باڵای یەکێتیی ئیمارات لە بەرواری ٣ی نوامبەری ساڵی ٢٠٠٤ «خەلیفە بن زاید»ی وەکو سەرۆک و دەستەڵاتداری ئیمارات ھەڵبژارد.

«خەلیفە بن زاید» دووھەمین سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات بوو لە کاتی دامەزرانی ئەم وڵاتەوە لە دووھەمی دیسامبەری ساڵی ١٩٧١ و شانزدەھەمین دەستەڵاتداری ئەبوزەبی.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*