لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە: تاران هەمیشە پێشوازیی لە دانوستانی عەقڵانی و ئەنجامدار کردووە، بەڵام بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و بەردەوام، پێویستە لایەنی بەرامبەر ھەڵسوکەوتی دوو فاقیی و پارادۆکسی خۆی وەلابنێ .
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، لە کاتێکدا دانوستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بەهۆی نەبوونی ئیرادەی سیاسی لە واشنتۆن نزیکە لە وەستان، ئەو وڵاتە و ترۆییکای ئەوروپی (ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا) بە گوشاری رژێمی زایۆنی و ھاوڕێیی رافائێل گرۆسی سکرتێری گشتیی ئاژانس ، بڕیارنامەی دژە ئێرانیان پەسەند کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی وتووێژەکان لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، بیروڕایان گۆڕیەوە .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای بەرزنرخاندنی هەوڵەکانی بۆرێل بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و ڕەخنەگرتن لە کردەوەی نابنیاتنەر و بەپەلەی ئەمریکا لە دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە دەستەی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، وتی: تاران بڕوای وایە دانوستانێکی لۆژیکی و لەسەر بنەمای ئەنجام هەمیشە پێشوازی لێکراوە، بەڵام بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتنێکی باش و بەردەوام، پێویستە لایەنی بەرامبەر ڕەفتارە دوو فاقی و دژبەیەکەکانی خۆی وەلابنێت .
وتیشی: ئێستاش پێمان وایە دیپلۆماسی باشترین و گونجاوترین ڕێگا و چارەسەرە.
342/