?>

ئەمریکا: ڕێگای دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران هێشتا کراوەیە

ئەمریکا: ڕێگای دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران هێشتا کراوەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئێران لەوانە ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم، ئەگەری گەڕانەوە لە ئەو هەوڵانەی" هەواڵێکی باش" وەسف کرد و وتی کە ڕێگای دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران هێشتا کراوەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ واشنتۆن جارێکی دیکە زیادەخوازییەکانی خۆیی لەسەر ئەوەی کە ئێران سەرەتا ئەبێ بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دووپات کردەوە.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی وتی: ئێمە لە ڕاگەیاندنی ئێران لە سەر ڕاگیرانی بەڕێوەبردنی پرۆتۆکۆلی پەیوەستی و هەروەها چاوەدێرییەکانی دیکە لەژێر ناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئاگادارین.

ناوبراو زیادی کرد: هەواڵی باش ئەوەیە کە هەموو ئەو هەوڵانە، ئەگەری گەڕانەوەیان هەیە و ڕێگا بۆ گەڕانەوە هێشتا کراوەیە.

پرایس وتی: ئێمە و هاوپەیمانەکانمان جەخت دەکەینەوە کە ئێران ئەبێ ئەو قۆناغگەلە بچێتە دواوە و خۆی ببوێرێت لە هەوڵێک کە دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی. ئێران ئەبێ هاوکاری تەواوی خۆی لەگەل ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی درێژە بدات.

ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر ئێران بەتواوەتی پابەندی بەڵێنەکانی خۆی ببێت، ئەمریکاش هەنگاوی هاوشێوەی هەڵدەنێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش