?>

ئەمریکا زیاتر لە 100 هەزار لەشکەریی لە ئەوروپا خستووەتە باری ئامادەباشیەوە

ئەمریکا زیاتر لە 100 هەزار لەشکەریی لە ئەوروپا خستووەتە باری ئامادەباشیەوە

ئەمریکابۆ بەرپەرچدانەوەی ھەڕەشەکانی ڕووسیا ١٠٠ ھەزار سەربازی وڵاتەکەی لە ئەوروپا خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -کاسیلن ھێکس، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی، لە ئەوروپا و دەوروبەری بڵاوەیانپێکراوە و لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە ناتۆ کار دەکەن، بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسیەکانی ڕووسیا.

وتیشی، ئیدارەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لەو باوەڕەدان کە چالاکییە دوژمنکارییەکانی ڕووسیا ئەوروپا دەگرێتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا سوپای بێلاروس ڕایگەیاند، ناتۆ ھێزی زیاتری لە نزیک سنوورەکانی جێگیرکردووە و ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازیی بە ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات دەکات و ژمارەی سەربازەکانیان نزیکەی ٣٧ ھەزار و ٥٠٠ سەربازە،  کە ٢٤ ھەزار و ٥٠٠ سەربازیان سەربازی پۆڵەندا و وڵاتانی بەڵکانن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*