?>

ئەمریکا ئاسایشی 10 هەزار داعشی لە سووریا دابین دەکات

ئەمریکا ئاسایشی 10 هەزار داعشی لە سووریا دابین دەکات

سەرۆکی یەکێتی زانا موسوڵمانەکان لە دیالە وتی: ئەمریکا لە هێزەکانی داعش لە سووریا پشتیوانی دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، جەبار ئەلمەعمووری سەرۆکی یەکێتی  زانا موسوڵمانەکان لە دیالە ڕایگەیاند:  ئەمریکا ئاسایشی 10 هەزار داعشی لە سووریا دابین دەکات.

ئەو وتیشی: زیاتر لە 10 هەزار هێزی داعش لە ناوچەهایەکی دیاریکراو لە سووریا و لە نزیکی سنوورەکانی عێراق جێگیر بوون.

ئەلمەعمووری ڕوونی کردەوە: ئەمریکا بۆتە لەمپەرێک بۆ لەناوبردنی ئەم هێزانە و هێزەکانی داعش ئاسایشی سووریا و هەموو ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە. ئەم ناوچە بە هۆی بوونی داعش ئاسایشی نابێت و 70 لە سەدی ئوپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان لە عێراق بە هۆی بوونی هێزەکانی داعش لە عێراقە.

ناوبراو زیادی کرد: هێزەکانی داعش لە سنوورەکانی سووریا و عێراق دەپەڕنەوە و دەگەنە ئەنبار و سەلاحەدین و دیالە. هەموو ڕۆژێ ئێمە بۆ بەرەنگاری لە داعش خوێن خەڵات دەکەین و هەموو جیهان دەبێ لە لێکەوتەکانی پشتیوانی ئەمریکا لە داعش ئاگادار ببنەوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش