کەماڵ قلیچدار ئوغلوو لە وتەدانێکدا ئەردۆغانی بەرپرسی کوژرانی 13 کەس لە ئوپەراسیۆنی گاڕە زانی.
به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کەماڵ قلیچدار ئوغلوو سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل وتی: ئەردۆغان وتبووی چوارشەمە مزگێنی بە خەڵک دەدم. ئەو کەسەی کە دەوڵەتێک بەڕێوە دەبات ، لە ئەدەبیاتێکی وەها کەڵک وەرناگرێت. ئەو کەسانە شارەزای بەڕیوە بردنی حکوومەت نین.
قلیچدار ئوغلوو لە کاردانەوە بە بەڕێوە بردنی کۆنگرەی حیزبی دادگەری و گەشە لە وەها دۆخێکدا، وتی: 13 کەس کوژراون. تەنانەت بۆ تۆ گرینگ نەبووە. لە وەها دۆخیکدا چۆن دەتوانی پێبکەنی. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەرپرسی کوژرانی ئەو 13 کەسەیە.
ناوبراو ڕەخنەی زۆری لە ئەردۆغان گرتووە و وتوویە: لەم چەند ساڵەی دواییدا بۆ بەرگری لە دووبارە بوونەوەی ئەو ڕووداوانە چیتان کردووە؟ خۆتان باش دەزانن چیتان کردووە و شەرمتان دەکرد هەواڵەکان بڵاو بکەنەوە بۆیە ئەو کارەتان بە قایمقامەکان دەسپارد.
سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل ڕەخنەی توندی لە پێکەنینەکانی ئەردۆغان گرت و وتی: 13 کەس گیانیان بەخت کردووە و تۆ پێدەکەنی. دەبێ شەرم بکەی لەو کارە. لە گەڵ دایکی کوژراوان قسە دەکەیت و پێیان دەڵێی ئەوە شانازییە بۆتە بەشی ئێوە ئەی ئەم شانازییە بۆچی تەنیا هی بنەماڵەی هەژارانە و بۆ تۆ نابێت؟ لانیکەم بۆ بنەماڵە خەمبارەکان ڕێز دابنێ.
342/