?>

ئێران و عێراق هاوکارییە بارزگانییەکانیان بەرفراوانتر دەکەنەوە

ئێران و عێراق هاوکارییە بارزگانییەکانیان بەرفراوانتر دەکەنەوە

باڵوێزی ئێران لە بەغدا و وەزیری بازرگانی عێراق لە سەر تۆکمە کردنەوەی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارەکانی ئابووری باس و گفتوگۆیان کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە عێراقیوون، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ عەلا ئەحمەد جبووری وەزیری بازرگانی عێراق دیداری کرد.

لە ئەو دیدارەدا دوو لایەنەکە لەسەر ڕێگاکانی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق لە وبارەکانی بازرگانی و ئابووری باس و گفتوگۆیان کرد.

ئەوان هەروەها سەبارەت بە چالاک کردنەوەی ڕێککەوتننامە واژۆ کراوەکانی نێوان ئێران و عێراق قسەیان کرد.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کە لە ئەو دیدارەدا لەسەر زەروورەتی بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و بەهێز کردنەوەی ڕێڕەوە سنوورییەکان و ترانزیتی نێودەوڵەتی جەختیان کرا.

وەزیری عێراقی جەختی کرد کە وڵاتەکەی خوازیاری گۆڕینەوەی ئەزموون لەگەڵ ئێران لە بوارەکانی ئابووری و بەڕێوە بردنی ڕێککەوتننامەگەلێکە کە لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵاتەکە دێتە ئەژمار.

دوو لایەنەکە سەبارەت سەفەری ئەم زووانەی شاندێکی ئێرانی بە سەرۆکایەتی وەزیری پیشە و کانگاکانی ئێران بۆ عێراق قسەیان کرد.

342/

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش