?>

ئیمارەتی نهێنی داعش لە کوێیە؟

ئیمارەتی نهێنی داعش لە کوێیە؟

ئەندامی کۆمیسیونی ئاسایش و بەرگری پارلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەمە ڕایگەیاند: سەدان داعشی جنایەتکار هەموو مانگێ لە ڕێگای سنوورەکانی سووریاوە دێنە ناو عێراق.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گویرەی ئەلسوومەرییە، عەبدۆلخالق ئەلعەزاوی ڕایگەیاند: سەدان داعشی جنایەتکار هەموو مانگێ لە ڕێگای سنوورەکانی سووریاوە دێنە ناو خاکی عێراق.

ئەو وتیشی: ئوردووگای ئەلهەول بۆتە ئەمارەتی نهێنی داعش چونکوو زۆرترین ژمارەی داعشی تێدایە و ئافەتی زێدەڕۆیی بۆ منداڵان و تازەلاوان دەگوازێتەوە و ئەمەش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە دۆخێکی مەترسیدارەوە.

داعش وەک ئامێری هەڕەشەی ئاسایش

ئەلعەزاوی داکۆکی کرد: وڵاتە گەورەکان لە مانەوەی داعش وەکوو ئامێرێک بۆ هەڕەشەی ئاسایش و سەقامگرتنی وڵاتەکان پشتیوانی دەکەن. بەشێکی گرینگی ئاسایشی عێراق لە پێناو کۆنترۆڵی سنووری هاوبەش لە گەڵ سووریا و کۆتایی هێنان بە هەوڵەکان بۆڕەخنەی داعشیەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ لابردنی ئوردوگای ئەلهەول و دوور کردنەوەی مەترسی زێدەڕۆییە.

ئوردوگای ئەلهەول لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری سووریا دایە. ئاوارە و بنەماڵە و خزمەکانی داعشی تیدایە و گەورەترین ئوردووگای بنەماڵەی داعشییەکان دێتە ئەژمار کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی دیموکراتی سووریا (قەسەدە) دایە.

داخوازیی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا

ئازاد کردنی چەند گرووپی تیرۆریستی داعش لە چەند مانگی ڕابردوو لەم ئوردووگایە، دیسانەوە نیگەرانی سەبارەت بە جووڵانەوە لە سنوورەکانی باکوور و ڕۆژاوای عێراق لە گەڵ سووریا ساز کردووە وهەندێک لە کارناسانی ئاسایش لە بوونی مەرجی پێویست بۆ پەرەسەندنی داعش لەم ئوردووگایە باس دەکەن.

ئەم دواییانە نیگەرانی لە بەرهەم هێنانەوەی پێکهاتەی داعش لە لایەن ئەمریکاوە زۆرتر بۆتەوە بۆیە داخوازییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق زیادی کردووە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش