?>

ئیسلامی: ئێران سوورە لە سەر ڕاپەڕاندنی بەرنامەی ناڤۆکیی خۆی

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی پێی داگرت: ئێران سوورە لە سەر ڕاپەڕاندنی بەرنامەی ناڤۆکیی خۆی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «موحەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە  لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، وتی: بابەتێک کە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس چەندین جار لە دیدارەکانی دا پێی لە سەر داگرت ئەمەیە کە ھیچ لادانێک لە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێراندا بەدی نەکراوە و ئێران بە گوێرەی بەڵێن و نەریتەکان خەریکی بەردەوام کردنی چالاکییع ناڤۆکییەکانیەتی.

ئیسلامی وتیشی: ئەمەی کە بتوانین تەواوی ڕەھەندەکانی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا بەکار بھێنین لە بەرنامەدایە، ئاژانس لەم بوارەدا یارمەتیی ئێران دەدات.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیش وێڕای ڕێزگرتن لە بانگێشتن و میوانداریی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ، وتیشی: دانوستانەکەمان  زۆر چڕوپر بوو، ئێمە بە دووی ئەوەداین کە بەردەوامی کەین و پەیوەندییەکانمان درێژە پێ بدەین ھەتا بەستێنێکی ھاوبەش بڕۆزینەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*