وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران:

دەستگیر کردنی ۲۲ تیرۆریستی هێرشەکەی ئەهواز

دەستگیر کردنی ۲۲ تیرۆریستی هێرشەکەی ئەهواز

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند: ۲۲ کەسیان بە هۆی پشتیوانی کردن و پەیوەندی بە هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری ئەهواز دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تەلەفیزیۆنی ئێران، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە میانەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کرد کە لە هەمان خولەکانی یەکەمی هێرشە تیرۆریستییەکەی ۳۱ی خەرمانان لە شاری ئەهواز توانیانە ناو و نیشانی ٥ تیرۆریستە جوداخواز و توندڕەوەکە بدۆزنەوە کە وڵاتانی ناوچەکە پشتیوانیان دەکەن.

هەروەها هاتووە: ۲۲ کەسیان بە هۆی پشتیوانی کردن و پەیوەندی بە هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری ئەهواز دەستگیر کردووە.

لە درێژەدا هاتووە: لە ماڵی تیرۆریستەکان مادەی تەقینەوە، ئامێری سەربازی و پەیوەندی کردن، دەستی بەسەردا گیراوە.

لە کۆتایی ئەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هاوشان لەگەڵ سوپای پاسداران و ئەرتەش و پۆلیس و دادگای باڵای ئێران غەم و پەزارەی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی ئێران دەکات و دڵنیایش دەدات کە گرووپە تیرۆریستییەکان و ئەندامەکانیان لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بوون دوایان دەکەوین و سزایان دەدەین.

.................

300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1440 / 2019
conference-abu-talib
داعش