داعش هێرشی کردوەتە سەر باڵاخانەی پەرلەمانی ئێران لە تاران

داعش هێرشی کردوەتە سەر باڵاخانەی پەرلەمانی ئێران لە تاران

له‌نهۆمی‌ پێنجه‌می‌ باڵه‌خانه‌ی‌ په‌ڕله‌مانی‌ ئێران، ته‌قینه‌وه‌ ڕوویدا، هێرشبه‌ره‌كان تائێستا کۆتایی پێ هاتوە.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، شه‌ڕووپێكدادان به‌ ته‌واوی‌ له‌ به‌شی‌ رۆژئاوای‌ باڵه‌خانه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌رده‌وامه‌و هێرشبه‌ره‌كان له‌ نهۆمی‌ پێنجه‌م و شه‌شه‌م جێگیربوون.

به‌پێی‌ هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.:  قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی‌، هێزه‌ئه‌منییه‌كانی‌ ئێران له‌ده‌ورووبه‌ری‌، باڵه‌خانه‌ی‌ په‌رله‌مان، جێگیر بوون بۆ ئه‌وه‌ی‌ هێرشبه‌ره‌كان به‌ ئامانج بگرن.

هه‌روه‌ها داواكاری‌ گشتی‌ تاران، داوای‌ كردووه‌ رۆژنامه‌نووسان له‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌.
 
 هێرشبه‌ره‌كانی‌ سه‌ر په‌رله‌مانی‌ ئێران چواركه‌سیان به‌بارمته‌ گرتووه‌ له‌ناو باڵه‌خانه‌ی‌ په‌رله‌مان و شه‌ڕه‌ته‌قه‌ به‌رده‌وامه‌ تائێستاو فیشه‌ك به‌ر ژووری‌ مانه‌وه‌ی‌ په‌یامنێران و رۆژنامه‌نووسان كه‌وتووه‌ له‌ ناو باڵه‌خانه‌كه‌.

وته‌بێژی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی‌ رایگه‌یاندووه‌، ده‌نگی‌ ته‌قه‌ له‌ناو باڵه‌خانه‌ی‌ په‌ڕله‌مان ده‌بیسترێت به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دۆخه‌كیان كۆنتڕۆڵكردووه‌.

هه‌روه‌ها مه‌هدی‌ كیائی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی‌ په‌رله‌مان رایگه‌یاندووه‌، هێزه‌ئه‌منییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و په‌رله‌مانتاران له‌ ناو هۆڵی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌ڕله‌مانن.

له‌رووداوی‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران حه‌وت كه‌س كوژراون هه‌شت-ی‌ دیكه‌ برینداربوون و ته‌قه‌كه‌ره‌كان چوار كه‌س بوون و چوونه‌ته‌ ناو بینای‌ په‌ڕله‌مانه‌وه‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ مه‌زارگه‌ی‌ ئیمامی خومه‌ینیش كوژراوو بریندار هه‌یه‌.

چوار که‌سی چه‌کدار چوونه‌ته‌ ناو بینای‌ په‌ڕله‌مان و له‌گه‌ڵ پاسه‌وانان رووبه‌ڕووبوونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی‌ ته‌قه‌كردنه‌وه‌ حه‌وت كه‌س كوژراوه‌و هه‌شتی‌ تر برینداربوون.

چه‌کداره‌كان ته‌قه‌یان له‌ پاسه‌وانێک کردووه‌ وقاچی بریندار بووه‌، دواتر ئه‌و پاسه‌وانه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌، دوو که‌س له‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نیش که‌ بۆ کاروباری خۆیان چوونه‌ته‌ په‌ڕله‌مان بریندار بوون، تائێستا ژماره‌ی برینداران هه‌شت که‌سن.

هێرشبه‌ره‌كانی‌ سه‌ر په‌رله‌مان تائێستا ده‌ستگیرنه‌کراون و ده‌رگای په‌رله‌مان به‌ته‌واوه‌تی داخراوه‌و ڕێگه‌ی‌ هاتووچۆ نادرێت له‌ شه‌قامه‌کانی ده‌ورووبه‌ری په‌رله‌مان.

 هێرشبه‌رێك چووته‌ ناو گۆڕه‌پانی‌ مه‌زارگه‌ی‌ ئیمام خومه‌ینی‌ و ته‌قه‌ی‌ كردووه‌، كه‌ فیشه‌كی‌ پێنه‌ماوه‌ چه‌كه‌كه‌ی‌ فڕێداوه‌و به‌ره‌و مه‌زارگه‌كه‌ هه‌ڵهاتووه‌، كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ بنكه‌ی‌ پۆلیس له‌ نزیك مه‌زارگه‌كه‌ خۆی‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ مه‌زارگه‌كه‌ خۆی‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌  ژنێک بووه‌ و پشتوێنی بۆمبڕێژكراوی‌ له‌ خۆی‌ به‌ستووه‌، به‌هۆیه‌وه‌، كه‌سێك كوژراوه‌و پێنجی‌ تر برینداربوون و هێرشبه‌ره‌كان سێ بۆ چوار كه‌س بوون.


هەواڵەکە زیاد دەکرێت.

.............


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

قودسڕێگایشەهیده
تایبەت بە شەهادەتی فەرماندەکانی ئیسلام  حاج قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی المهندس
conference-abu-talib
داعش