باوکی سەردار قاسم سولەیمانی کۆچی دوایی کرد

باوکی سەردار قاسم سولەیمانی کۆچی دوایی کرد

باوکی سولەیمانی لە شاری کرمان لە باشووری ئێران کۆچی دوایی کردووە، هۆکاری مردنەکەیشی بۆ زۆری تەمەنی دەگەڕێننەوە.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) ـ ابنا ـ بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 31-10-2017 محەممەد سولەیمانی، باوکی سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە تەمەنی 95ی ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە باوکی سولەیمانی لە شاری کرمان لە باشووری ئێران کۆچی دوایی کردووە، هۆکاری مردنەکەیشی بۆ زۆری تەمەنی دەگەڕێننەوە. بڕیارە ئەمڕۆ شوێنی ناشتن و رێوڕەسمەکەی ئاشکرا بکرێت.

سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە ساڵی1997 ەوە ئەو پۆستەی وەرگرتووە، بەڵام ناوەکەی بۆ یەکەمجار لەدوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە میدیاکانی رۆژئاوا بڵاوکرایەوە، ئێستاش یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانە و بە "شمشێری ئێران لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست" ناسراوە.


سوپای قودس لقی چالاكییە دەرەكییەكانی سوپای پاسدارانە، بۆیەش لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا سولەیمانی بەردەوام لەنێوان عێراق، سووریا و تەنانەت یەمەن لە هاتووچۆدا بووە.

سولەیمانی بەوە بەنێوبانگە كە لە یەك مەیدانی جەنگ نامێنێتەوە، هەر بۆیە میدیاكانی رۆژئاوا بە "فەرمانڕەوای سێبەر" ناوی دەبەن.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش