?>

ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی لە ئەستەنبۆڵ پووچەڵ کرایەوە

ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی لە ئەستەنبۆڵ پووچەڵ کرایەوە

پۆلیسی تورکیا لە دۆزینەوە و پووچەڵ کردنەوەی ئامێرێکی تەقەمەنی لە وێستگەیەکی پاس لە شاری ئەستەنبۆڵ هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە سپۆتنیک، سولیەمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە پۆلیسی ئەو وڵاتە ئامێرێکی تەقەمەنیی لە وێستگەیەکی پاس لە شاری ئەستەنبۆڵ دۆزیوەتەوە و پۆچەڵی کردۆتەوە.

ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی تورکیا لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە پەکەکە بەرپرسی ئەو بۆمبدانەرییەیە.

سۆیلۆ شەوی چوارشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی (NTV) وتی: ئەمڕۆ پۆلیسی ئەستەنبۆڵ هێرشێکی گەورەی تیرۆریستیی پووچەڵ کردەوە. لە ئەنجامی وشیاری پۆلسیی ئێمە، بۆمبێکی 5 کیلۆگرامی کە لە ئۆتۆمبیلێکدا دانرابوو، لە وێستگەیەکی پاس دۆزرایەوە. دوو کەس کە ئەو بۆمبەیان دانابوو، دەستگیر و زیندانی کراون.

وزیری ناوخۆی تورکیا لە درێژەدا زیادی کرد کە دوو کەسە دەستگیر کراوەکە ئەندامی پەکەکەن.

شیاوی باسە کە پێکدادانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و ئەو گرووپە کە لە سەرەتاکانی دەیەی 1980 ی زایینی دەستی پێکرد و پاشان لە ساڵی 2013 بە ڕێککەوتنێکی ئاگربڕ لە نێونا ئەنقەرە و پەکەکە کۆتایی هاتبوو، دوو ساڵ دواتر و دوای چەند هێرشی تیرۆریستی کە درایە پاڵ پەکەک، دووبارە دەستی پێکردەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License