سەد ڕۆژ دوای بەسەرۆک بونی ترەمپ ئێران یان داعش

سەد ڕۆژ دوای بەسەرۆک بونی ترەمپ ئێران یان داعش

ترەمپ، لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژرادندا هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بوو

نزیکەی 100 رۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا تێدەپڕێت و لەو ماوەشدا شەڕی داعش و ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتن دوو بابەتی گەرمی نێو کۆشکی سپی بوون.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع.ابنا: ئێدارەی ترەمپ سەبارەت بە شەڕی داعش بڕیاریدا هاوکاری سەربازی بۆ هێزە لۆکاڵییەکانی نێو سووریا و عێراق لە شەڕی دژ بە داعش زیاتر بکات.

هەروەها یەکێک لە بەڵێنەکانی دۆناڵد ترەمپ، لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژرادندا هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بوو، بەڵام لە دوایین هەڵوێستیدا ئیدارەی ترەمپ راگەیاند، چاو بە رێککەوتنەکەدا دەخشینێتەوە، بۆیە پێویستە سزاکان وەک خۆیان بمێننەوە.

رۆژی 29ـی نیسان، 100 رۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، وەک سەرۆکی ئەمریکا تێدەپەڕێت.

لە ساڵی 1933 بەدواوە، بەگوێرەی رۆژژمێری کۆشکی سپی، یەکەمین 100 رۆژی دەستبەکاربوونی هەر سەرۆکێکی ئەمریکا دەبێتە پێوەر بۆ کارەکانی داهاتووی ئەو و توانای ئەو وەک سەرۆکی ئەمریکا.

ترەمپ لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی کرد، لە ماوەی 30 رۆژدا پلانێک ئامادە بکات بۆ تێکشکاندنی و لەناوبردنی داعش، دواتر پێنتاگۆن پلانەکەی ئاشکرا کردوو رایگەیاند "ئەمریکا هێزی زەمینی نانێرێت بۆ شەڕی داعش، بەڵام هاوکاری سەربازی بۆ هێزە لۆکاڵییەکانی نێو سووریا و عێراق لە شەڕی دژ بە داعش زیاتر دەکات".

ئیدارەی ترەمپ لەو 100 رۆژەدا جگە لە عێراق و سووریا، هاوکات لە ئەفغانستان و لیبیاش هێرشی کردووەتە سەر داعش، لە مانگی شوباتدا هاوکاری هێزەکانی لیبیای کرد بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری سیرت لە دەستی داعش، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵیش سوپای ئەمریکا دایکی هەموو بۆمبەکانی لە دژی داعش لە ئەفغانستان بەکارهێنا.

پەیوەندی نێوان تاران و واشنتن لە ماوەی 100 رۆژی رابردوودا هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە، یەکێک لە بەڵێنەکانی دۆناڵد ترەمپ لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژرادندا هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بوو، بەڵام لە دوایین هەڵویستیدا بەرامبەر بەو رێککەوتنە و بەردەوامی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لە نامەیەکی کۆشکی سپیدا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێت، "ئێران پابەند بووە بە رێککەوتنەکەوە، بەڵام ئیدارەی ترەمپ چاو بە رێککەوتنەکە دادەخشینێتەوە بۆیە پێویستە سزاکان وەک خۆیان بمێننەوە".

جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی ترەمپ لە ماوەی 100 رۆژی رابردوودا لە کۆشکی سپی، لە کاتێکدایە ، کە ئێستا ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە گۆڕاوە بۆ کۆریای باکوور، بەگوتەی شارەزایانیش ترەمپ لەوە تێگەیشتووە کە چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاتی زیاتر دەخایەنێت لەوەی پێشبینی کردبوو.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

قودسڕێگایشەهیده
تایبەت بە شەهادەتی فەرماندەکانی ئیسلام  حاج قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی المهندس
conference-abu-talib
داعش