باب کۆرکر سیناتۆری باڵای کۆماریخوازی ئه‌مریکا

بێ گومان سه‌عوودیا جه‌مال خاشقچی کوشتووه‌

 بێ گومان سه‌عوودیا جه‌مال خاشقچی کوشتووه‌

باب کۆرکر سیناتۆری باڵای کۆماریخوازی ئه‌مریکا وتی: بێ گومان سه‌عوودیا جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسه‌ ڕه‌خنه‌گره‌که‌ی کوشتووه‌.

کۆرکر که‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکایه‌، سه‌عوودیای به‌ بکوژی ڕاسته‌وخۆی خاشقچی ناو بردووه‌.

ناوبراو له‌ چاوپێکه‌وتنی له‌ گه‌ڵ که‌ناڵی سی ئێن ئێن وتی که‌ زانیارییه‌کان باس له‌ ڕۆڵی ڕاسته‌وخۆی سه‌عوودیا له‌ کوشتنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ ده‌که‌ن.
ڕاشیگه‌یاندووه‌ که‌ سه‌عوودیا ئه‌م کاره‌ی کردووه‌ و زۆر به‌داخه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێم خاشقچی مردووه‌.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

conference-abu-talib
داعش