ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا باس له ڕێککەوتنەکانی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان ده‌كات.
به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆببێته‌وه، یه‌كێک له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌سته به ڕێككهوتی هه‌ولێر و به‌غدا، نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی له پێناسەیەکی دامەزراوەیی ڕوون دەکات بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، نه‌ک ڕێككه‌وتنێكی كاتیی بۆ ساڵێک.
جێنین پلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆبوونەوەی تایبەت بە عێراق له ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێ خۆی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق پێشكه‌ش ده‌كات.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌دایه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕێككهوتنێک له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام نه‌دراوه.
342/