?>

ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی رژێمی زایۆنی

ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی رژێمی زایۆنی

کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان شەوی رابردوو باسی روودانی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی حەیفای کرد .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە هەمان کاتدا، میدیاکانی ئیسرائیلیش ڕاپۆرتیان دا کە ئاگرێکی بەربڵاو لە کارگەی BZN لە بەندەری  حەیفا ڕوویداوە و دواتر کۆنترۆڵ کراوە.

بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی پاراستنی ژینگەی ئیسرائیل ئەو ئاگرکەوتنەوە شەوی هەینی بەهۆی خەسار لە یەکێک لە بۆرییەکان ڕووی داوە.

بە پێی ئەو ھەواڵە، گرووپی ئۆپراسیۆنی بەپەلەی ئەو پاڵاوگەیە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن .

ئەو تەقینەوە لە حاڵێکدا روو دەدات کە لە هەفتەکانی ڕابردووش دا چەندین تەقینەوە لە نزیک  بنکەی ئەتومیی دیمۆنا و تومەر ڕوویدابوو.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License