?>

ئاگرکەوتنەوە لە نزیکی فڕگەی «بن گۆریۆن» لە فەلەستینی داگیر کراو

ئاگرکەوتنەوە لە نزیکی فڕگەی «بن گۆریۆن» لە فەلەستینی داگیر کراو

میدیاکانی ڕژێمی زایونی باسی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاویان کردووە لە نزیکی فڕگەی «بن گۆریۆن» لە فەلەستینی داگیرکراو .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ یەکشەممە باسی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاوی کردووە لە نزیکی فڕگەی «بن گۆریۆن» و ڕاشیگەیاندووە: گروپەکانی ئاگرکوژێنەوە خەریکی چۆڵ کردنی ماڵەکانی شارۆچکەی زایونی نشینی «زەیتان» ھەڵکەوتوو لە نزیکی شوێنی ڕووداوەکەن.

بنکەی ھەواڵدەریی ڕۆژنامەی «یەدیعوت ئاحارنۆت»یش لە ھەواڵێکی بەپەلەدا لە بارەی ئەم ئاگرکەوتنەوەیەو چۆڵ کردنی ماڵەکانی گردوپەڕی شوێنی ڕووداوەکە نووسی : ھەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم ھەواڵە گروپەکانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ھێشتا ھۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەی فڕگەی «بن گۆریۆن» ڕوون نەبووەتەوەو تەنیا وێنەو گرتەی ئاگرکەوتنەوەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا خەریکە بڵاو دەبێتەوە.

ڕۆژی شەممەش کەناڵی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند: ئاگرکەوتنەوەیەک لە ماتۆڕخانەی کارگەی «بی زێد ئێن»ی بەندەری حەیفا ڕووی داوە.

حەوتەی ڕابردووش دەنگی قیژۆکەکانی مەترسی لە گردوپەڕی ڕێئاکتۆری ناڤۆکیی «دیمۆنا» لە بیاوانی «ئەلنەقەب» لە باشووری سەرزەوییە داگیرکراوەکان بەرز ببووەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License