?>

ئامادە کرانی جل و بەرگی یەکدەست بۆ تاقمی تالیبان لە ئەفغانستان

ئامادە کرانی جل و بەرگی یەکدەست بۆ تاقمی تالیبان لە ئەفغانستان

کاربەدەستانی تالیبان لە ئەفغانستان باسی ئامادە کردنی یۆنیفۆرمی یەکدەست و یەک شێوەیان کردووە بە مەبەستی دامەزراندنی ڕێکمەندیی باشتر لە نێو ھێزەکانیاندا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کاربەدەستانی تالیبان ڕایانگەیاند: بۆ پێشگرتن بە کەڵکاژۆیی ھێندێک کەس لە مەڕ ئازاردانی خەڵک بە ناوو جل و بەرگی تالیبانەوە، بۆ ھێزەکانیان جل و بەرگی یەکدەست و یەک شێوە ئامادە دەکەن.

«مەولەوی موحەممەدی» لە ئەندامانی ئاسایشتیی تالیبان وتی: بۆ ئەوەی کە خەڵک بتوانن کەسانی ئاسایی و ھێزەکانی تالیبان لێک جیا کەنەوە، ھەوڵ دەدەین بۆ ھێزەکانی تەواوی لقەکان جل و بەرگێکی ڕێک و پێک و  دیاری ئامادە بکەن.
لە تەواوی وڵاتاندا ھێزەکانی ئاسایشت جل و بەرگ و ھێمای تایبەتیی خۆیانیان ھەیەو کاناسان نەبوونی ھێماو جلێکی تایبەتی بە ھۆکاری کەڵکاژۆیی دەزانن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*