?>

ئامادە بوونی ئێران بۆ ھاوکاری لەگەڵ عێراق لە ئاراستەی خەباتی دژی جوڵانەوە تیرۆریستییەکان

ئامادە بوونی ئێران بۆ ھاوکاری لەگەڵ عێراق لە ئاراستەی خەباتی دژی جوڵانەوە تیرۆریستییەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد، ئێران ئامادەی ھاوکاریی لەگەڵ عێراقە بۆ بەرنگار بوونەوەی جوڵانەوە تیرۆریستییەکان.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ھەنگاوە تیرۆریستیەکەی شارۆچکەی سەدری بەغدا لە سەر ئامادە بوونی ئێران بۆ ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی عێراق لە ئاراستەی خەباتی دژی جوڵانەوە تیرۆریستییەکان پێی داگرت.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەو ھەنگاوە دڕندانەیەی لە ئاراستەی دووپات بوونەوەی سیناریۆ نەگریسە تیرۆریستیەکان لە عێراق دا لێک دایەوە کە لە سەروبەندی گەییشتنی جێژنی پیبرۆزی قوربان دڵی جەماوەری چەوساوەی عێراقی ئێشاند.

«خەتیب زادە» وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوپەڕی سەرەخۆشیی دەوڵەت و جەماوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ نەتەوەو دەوڵەتی عێراق، بۆ قوربانیەکانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە داوای ڕەحمەت و لێخۆشبوونی ئیلاھی و بۆ بریندارەکانیش ئاواتی چاک بوونەوەی خواست.

لە ئەنجامی ڕوودانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شەوی سێ شەممە لە شارۆچکەی سەدری بەغدای پێتەختی عێراق نزیکەی ٣٠ کەس کوژران و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.

تاقمی ڕتیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی ئەو ھەنگاوە تیرۆریستییەی گرتووەتە ئەستۆ.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*