?>

ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئێران بۆ میوانداری کردنی وتووێژەکانی ئاشتیی ئەفغانستان

ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئێران بۆ میوانداری کردنی وتووێژەکانی ئاشتیی ئەفغانستان

نوێنەری تایبەتیی وە زارەتی دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان باسی ئامادە بوونی تارانی کردووە بۆ میوانداری کردنی وتووێژەکانی ئاشتی لە ئەفغانستان.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد ئیبراھیم تاھیریان» نوێنەری تایبەتیی وەزارەتی دەرەوە ی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «موحەممەد حەنیف ئەتمەر» وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان لە کابۆل وتی: تاران ئامادەیە میوانداریی وتووێژەکانی ئاشتیی ئەفغانستان بکات.

«تاھیریان» وتیشی: ئێران لە بەرنامەکانی ئاشتیی دەوڵەتی ئەفغانستان و ئەو دەستپێشخەرییانەی کە بتوانێ یارمەتیی سەرکەوتنی ئەم ڕەوتە بە پاراستنی چوارچێوەی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئەو وڵاتە بدات، داکۆکی دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەفغانستانیش لە دیدارەکەدا ھێزمەند کرانی ھاوبیروڕایی ناوچەیی لە ئاراستەی سەرکەوتنی ڕەوتی ئاشتیی ئەفغانستان بە پێویست زانی و ڕۆڵی ئێرانیشی لەم ئاراستەیەدا بە گرینگ و بایەخمەند نزخاند.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە یاسای بنەڕەتی و بنەمای کۆمارییەت لە ئەفغانستان داکۆکی کردووەو پەیوەندیی دەوڵەت لەگەڵ دەوڵەتی کردووە بە ئەوبەرایەتیی سیاسەتی خۆی لەگەڵ ئەفغانستاندا.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*