?>

ئامادەبونی ئەرتەشی سوریا لە شارۆکەی ئەلیادوود دوای 10 ساڵ

ئامادەبونی ئەرتەشی سوریا لە شارۆکەی ئەلیادوود دوای 10 ساڵ

ھێزەکانی ئەرتەشی سوریا دوای تێپەڕینی نزیکەی 10 ساڵ ، گەیشتنە شارۆکەی ئەلیادوود لە پارێزگەی درعای باشووری ئەم وڵاتە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە دوای رێککەوتنی ئەرتەشی سوریا لە گەڵ پیاوماقوڵانی خێڵەکانی ناوچەکە و نێوبژیکاریی روسیا ، ھێزەکانی ئەرتەشی سوریا ئەمڕۆ دوشەممە توانیان لە گەڵ ھێزەکانی پۆلیسی لەشکەریی روس، بچنە نێو شارۆکەی ئەلیادوود . 

بەپێی ئەم رێککەوتنە ، تاقمە چەکدارەکان دەبێ چەکی خۆیان رادەستی ئەرتەشی سوریا بکەن و شارەکە بە حکومەتی سوریا بسپێرن . 

گەیشتنی ئەرتەشی سوریا بۆ نێو شارۆکەی ئەلیادوود دوای ئەوە ئەنجام دەبێت کە ناوچەی درعا بەلەد لە شاری درعاش حەوتەی رابردوو ھەر بەم شێوەیە کەوتە کۆنتڕۆڵی ئەرتەش سوریا . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License